به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئەمیر دەریابان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتن لە هێڵی بەرهەم هێنان و پیشانگەی تواناییەکانی پەهپادی هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی : لە پیشەسازی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەربازی ، هێزی لێکۆڵینەوە، بەرهەم هێنان، پەرەپێدان و پەرەی تەکنۆلۆژی دوورهاوێژ، درێژەی فڕین، چەکی هاوڕێ، ناسینەوە و وردبینی لە هاویشتن و وێ کەوتن، هۆکارانی سەرەکیی سەرتربوون و پێکهێنانی گۆڕان لە هاوسەنگی دەسەڵاتە.
شەمخانی وتیشی : ئەزموونی بەرگری پیرۆز و بایکۆتی زاڵمانە کە مافی بەرگری ڕەوای ئێران بەرامبەر دوژمنی دابووە بەر پەلامار، بەنیزامی کۆماری ئیسلامی ئەوەی فێرکرد کە بێ هەبوونی بناغەی بەرگری خوجێیی و پەرەپێدانی هەمیشەیی ئەو بناغەیە ناکرێت ئاسایشی پاوەجێ و پشتیوان لە ئێران، دابمەزرێ .
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە ئەزموونی هەشت ساڵەی بەرەڤانی پیرۆزیش سەلماندی کە ژیان لە ئاشتی بێ هێزی بەرگری، هیوایەکی نامومکینە، وتیشی : هێزی بەرگریانە و پەلاماردەرانەی ێئران، بەربڵاو و چەندتەوەرەیی و بە پێی توانایی ناوخۆیی و فێرکارییەکانی ئایینییە و بە پێی مێژوو هیچکات لە ڕێگەی پەلاماردان و فرەخوازی کەڵکی لێ وەرنەگیراوە و ناگیردرێ .
شەمخانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هێزی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران لە ڕەوشی دژواری ئابووری و لە سەردەمی بەرتەسکی و بایکۆت بە دی هاتووە، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کردەوە نیشانی دا کە بۆ پەرەپێدانی توانایی و هێزی بەرگریکارانە بۆ بەرگری کردن لە خۆی سنوور و بەرتەسکی ، ناناسێ.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١١:٥٦
News ID: 782570
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی : فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان لە ئاستی توانانیی مووشەکی ، بەشێکی گرینگی هێزی پێشگیرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.